نەجمەدین کەریم: عەبادی دەسەڵاتی بەسەر پارێزگای کەرکووكدا نییە
"رێکار بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووك دەگیرێنەبەر"
K24 - كەركووك
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووك لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی لەکارلادانی پارێزگار نادەستوورییە و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.
گوتیشی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی بەسەر پارێزگای کەرکووكدا نییە. ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوو چەندین رێکار بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووك دەگیرێنەبەر.