پسپۆڕێكی بواری راگه‌یاندن ره‌خنه له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت
"دهۆک و هەولێر و ئاکرێ دەکۆڵێن، ئەوانیش یان ماسی لە ئۆقیانووسەکان پیشان دەدەن، یانیش بەرنامەی کەلەپوور"
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر مه‌غدید سه‌پان، شاره‌زای بواری رایگه‌یاندن، ره‌خنه له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "بەڕاستی زۆر بە کەناڵە ئاسمانییەکانی یەکێتی نیشتمانی سەرسامم... ئافەرین بۆ ئەوشێوە بەڕێوەبردنەتان".
دكتۆر سه‌پان، كه دكتۆرای له بواری راگه‌یاندن هه‌یه و ساڵانێك وه‌كو مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندن وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه، له درێژه‌ی رهخنهكهیدا ده‌ڵێت: "دەیان هەزار کورد لە: ئەلمانیا، سوید، بەریتانیا، ئوسترالیا...هتد، دێنە سەرشەقام و پشتگیری لە سەربەخۆیی و ڕێفێراندۆم دەکەن، دهۆک و هەولێر و ئاکرێ دەکۆڵێن، ئەوانیش یان ماسی لە ئۆقیانووسەکان پیشان دەدەن، یانیش بەرنامەی کەلەپوور".
دكتۆر سه‌پان، كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و ئه‌و كاره‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی یه‌كێتی به داهێنان وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەوە داهێنانێکی تازەیە لە بەڕێوەبردنی تەلەفزیۆن و دەزگای ڕاگەیاندن، کە بە شێوەیەکی زۆر جوان خۆت لە پرۆسەی سەربەخۆیی بدزیتەوە".
دكتۆر سه‌پان ئاماژه به خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد و حزبه‌كه‌ی ده‌كات له رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره له‌كاتێكدایه لە پێناو سه‌ربه‌خۆییدا دەیان هەزار شەهیدت دابێ و کوردیش بە ملیۆن، حزبەکەشت لەگەڵ ڕێفێراندۆم دابیت و سکرتێریشت هەموو ژیانی خەباتی لەپێناودا کردبی".
