پاشەكەوتی مووچە لە پەرلەمان تاوتوێی دەكرێت

"كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدرێت"

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كۆببنەوە.

دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە پەرلەمانی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند: "کۆبوونەوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان زۆر گرنگە و تێیدا باسی چۆنیەتی دانەوەی پاشەوکەوتنی مووچە و سیستەمی بایۆمەتری مووچەخۆران دەکرێت".

دوای ئەوەی رۆژی 15/9/2017، پەرلەمانی كوردستان كاراكرایەوە و لە دانیشتنی یەكەمدا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی پەرلەمان تاوتوێی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بكرێت.