رێككەوتنی رووسنەفت و ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە
دەست بە راکێشانی بۆڕی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات
K24 - ھەولێر
کۆمپانیای روسنەفتی رووسی وەبەرهێنان لە دامەزراندنی بۆڕی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
روسنەفت لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بەنزیکبوونەوەی رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، کۆمپانیای روسنەفت پەیوەستبوونی خۆی بە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و بەمزووانە دەست بە راکێشانی بۆڕی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئەوروپا دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەك، تێچووی راکێشانی بۆڕییەکە دەگاتە یەك ملیار دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆمپانیا زەبەلاحەکەی بواری وزەی رووسیا، بڕیاریدا نەوتی کوردستان بکڕێت و وەبەرهێنان لە چەند کێڵگەیەک بکات.
لە 2/6/2017، لەكاتی بەشداریكردنی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له لوتكهی كۆڕبهندی ئابووری جیهانی لە رووسیا گرێبەستێكی نەوتی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ واژووكرا.