بێرنارد كۆشنەر پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكات
كۆشنەر: سەربەخۆیی كوردستان پەیوەندی بە ئەمریكاوە نییە
K24 - ههولێر:
بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رادیۆی نێودەوڵەتی فەرەنسا و رۆژنامەی لۆمۆند و تەلەڤزیۆنی پێنج مۆندی فەرەنسی رایگەیاند: "ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێت، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێت".
وهزیری پێشووی دهرهوهی فهڕهنسا ئاماژهی بهوهشكردووه كه "كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و سەربەخۆبوونی ئەوان ھیچ پەیوەندی بە ئەمریكا و فەرەنساوە نییە، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكات و دەوڵەتی خۆی ھەبێت".