سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مایكل فالۆن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مایكل فالۆن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر, گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێكرا.

وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، پێشتر له‌ به‌غدا بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پیرمام له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.