سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له عه‌ممان مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه
نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه به‌ناوی عێراق قسه بكات
K24 – عه‌ممان:
غه‌فوور مه‌خموور, سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، به جلی كوردییه‌وه به‌شداری له كۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ندا كرد.
له كۆڕبه‌نده‌كه داوا كراوه غه‌فوور مه‌خمووری، به‌ناوی عێراق قسه بكات، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه و ته‌نها به ناوی كوردستان قسه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ رۆژی 25ی ئه‌یلوول ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بدات.
.jpg)
قسه‌كانی غه‌فوور مه‌خمووری له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئاماده‌بووانی كۆڕبه‌نده‌كه ناڕه‌زایی ده‌ربڕن و به‌هۆیه‌وه مشت‌ومڕ له‌ناو هۆڵه‌كه درووست بووه.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، مه‌خموور، داوای له كۆمپانیا عه‌ره‌بییه به‌شداربووه‌كان كرد، وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن و هاوشانی كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌شداری له بیانتانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا بكه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)