كه‌ركووك.. ده‌ستڕێژی گوللـه له بانگه‌شه‌كارانی كورد ده‌كرێت
پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رده‌م باره‌گای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی له كه‌ركووك، ده‌ستدڕێژی گوللـه له بانگه‌شه‌كارانی كورد ده‌كرێت، له ئاكامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك، له‌و كاته‌ی بانگه‌شه‌كارانی كورد، به ماتۆرسیكل، به به‌رده‌م باره‌گایەكەدا ره‌تبوونه، پاسه‌وانانی باره‌گاكه ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكردوونه.
له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن و ده‌ستڕێژه‌كه‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و پێنج هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.