كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە كەركووك دەستیپێكرد
كەركووكییەكان شار بە ئاڵای كوردستان رەنگڕێژ دەكەن
K24 - كەركووك
كەمێك پێش ئێستا كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان لە شاری كەركووك دەستیپێكرد.
چین و توێژەكانی كەركووك بە جلی كوردی و ئاڵای كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە رژانە سەر شەقامەكان و پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دووپات دەكەنەوە.
بڕیارە 25 ئەیلوول ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە كەركووك و شارەكانی دیكەی كوردستان بەڕێوەبچێت، كوردستانیان لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان و رەوەندی كورد لە وڵاتان بە ئاھەنگ و كەرنەڤاڵی جیاواز پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.