عه‌بادی رێگری له فوئاد مه‌عسووم كردووه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات
"ده‌بوایه سه‌رۆكه كورده‌كه به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رێگری له فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، كردووه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی شیعه، عه‌بادی، رێگری له سه‌رۆك مه‌عسومی كورد كردووه، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار، به هۆی راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
به‌ڵام هۆشیار زێباری له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد مه‌عسووم، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌وتۆ نین، ده‌بوایه ئه‌و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی شیعه، عه‌بادی، رێگری لێكراوه".
Kurdish president of Iraq Dr F Massoum is powerless & irrelevant. Should have been at UNGA as agreed but prevented by Shia PM Abadi.
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) September 18, 2017