حدكا كەمپینێك بۆ پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنێت
"داوا دەكەن یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بن"
K24 - كۆیە
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە راگەیاندنی كەمپینێك لە ناو باشووری كوردستان داوا لە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن، شێوازی ئەم پشتگیریەشیان بە چەند چالاكییەك بەستوەتەوە كە وەك ھێمایەك بێت، ھاوكات باڵەكانی حزبی دیموكرات كوردستان ھاوئاھەنگی خۆیان و پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دووپات كردەوە، داواش لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەن یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بن بە ئامانجی بەدیھێنانی ئەو ئاواتەی كە چەندین ساڵە كورد لەپێناویدا خەبات دەكات.