مه‌لیكه مزان خرایه زیندان
"له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌ره‌به‌كانی باكووری ئه‌فریقا كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
دادگای سه‌ره‌تایی شاری ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب، رۆژی سێشه‌ممه 19/9/2017 بڕیاری زیندانیكردنی بۆ "مه‌لیكه مزان" ژنه هۆزانڤان و چالاكوان ده‌ركرد و ناردیه گرتووخانه‌ی "بسلا" كه به زاكی ناوداره، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌با‌ره‌ی "هاندان و رق و كینه" له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هانی توندوتیژیی داوه".
رۆژی یه‌كشه‌مه 17/9/2017، پۆلیسی مه‌غریب، مه‌لیكه مزان، ژنه چالاكوانی ئه‌مازیغی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت كرد، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پاڵپشتیكردن له گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵێنی "سه‌ربرینی عه‌ره‌به‌كان و ده‌ركردنیانی له باكووری ئه‌فریقا دابوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێش چه‌ند رۆژێك، تیمی نیشتمانی پۆلیسی ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب، گوێیان له‌و ژنه هۆزانڤان و چالاكوانه گرتبوو، پاش ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان له دژی ده‌ستیپێكرد و داوای ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنیان ده‌كرد، چونكه بانگه‌شه‌ی بۆ توندوتیژی كردووه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه ناوخۆییه‌كان نووسیویانه "مه‌لیكه مزان زۆر توڕه بووه‌و له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌كان رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه".
ئه‌و ژنه چالاكوانه ئه‌مازیغییه به هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر كورد ناسراوه‌و ده‌گووترێت "عه‌لمانییه‌كی توندڕه‌وه" به‌هۆی ئه‌و ڤیدیۆیه‌شه‌وه بانگێشتكراوه كه رووی قسه‌كانی كردووه‌ته عه‌ره‌ب و ده‌ڵێت "كاتیك مه‌لیكه مزان له‌سه‌ر گه‌لی كورد توڕه ده‌بێت، یان ده‌بێت رازیبن ده‌وڵه‌تی كوردستان درووستبێ، یان ئێمه‌ی ئه‌مازیغی سه‌ری عه‌ره‌به‌كانی باكووری ئه‌فریقا ده‌بڕین.. جا هه‌ڵیبژێرن مه‌لعونه‌كان".
له‌و تۆماره نوێیه ڤيديۆيیه‌دا مه‌ليكه مزان، ژنه چالاكى ئه‌مازيغى هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ كورد و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌شڵێت: كورد مافى ره‌واى خۆيه‌تى ده‌وڵه‌تى هه‌بێت.
مزان له په‌يامه‌كه‌يدا كه ئاراسته‌ى عه‌ره‌بى عێراقى كردووه، داواى كردووه، دان به ده‌وڵه‌تى كورديدا بنێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌ربه‌خۆيى كوردستان قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا گه‌لانى ره‌سه‌نى ميسر كه قيبتييه‌كانن و ئه‌مازيغ له باكوورى ئه‌فريقا عه‌ره‌ب ده‌رده‌كه‌ن و ده‌يانگێڕنه‌وه بۆ حيجاز و ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هاتوون.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ميسر و ئه‌فريقا هاوشێوه‌ى ئيسپانياتان لێ به‌سه‌ر دێت كه مه‌سيحييه‌كان گه‌ڕانه‌وه و عه‌ره‌به‌كانيان ده‌كرد.
له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا زياتر له 150 هه‌زار كه‌س بينه‌رى ڤيديۆ نوێيه‌كه‌ى مزان بوون و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و له ناو به‌كارهێنه‌رانى مه‌غريب و وڵاتانى عه‌ره‌بيدا كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ندێك كه‌س داوايانكردووه مزان به ياساى تيرۆر راپێچى زيندان بكرێت.
بڕياره له 25ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.