بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كەرنەڤاڵی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

ئامادەكاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی كەرنەڤاڵەكە كراوە

K24 - سلێمانی

بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كەرنەڤاڵی جەماوەری سلێمانی بۆ پشتیوانی كردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ بەڕێوەچوونی كەرنەڤاڵی جەماوەری سلێمانی، جگە لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان ژمارەیەكی زۆریش لە كەسایەتی و چین و توێژەكانی دیكەی سلێمانی بەشداری دەكەن.