فوئاد مەعسووم گەڕایەوە سلێمانی

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتەوە سلێمانی، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بە گوێرەی میدیای یەكێتی، دوای گەیشتنەوەی بۆ سلێمانی فواد مەعسووم لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 ئەمڕۆ لە سلێمانی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا فوئاد مەعسووم، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ تایبه‌تی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان خستەڕوو.