بارزانی: سلێمانی ژێرده‌سته‌یی قه‌بوڵ ناكات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نێو ده‌یان هه‌زار ئاماده‌بووی سه‌ربه‌خۆییخوازی سلێمانی، رایگه‌یاند، هیچ شانازییه‌ك له‌وه گه‌وره‌تر نییه له‌و شاره خۆشه‌ویسته، به‌یكه‌وه خۆمان بۆ ئه‌وه ئاماده بكه‌ین بڵێین به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بارزانی دووپاتیكرده‌وه، سلێمانی هه‌میشه پێشه‌نگه له خه‌بات و تێكۆشان و رایگه‌یاند، گه‌نجانی سلێمانی ته‌حه‌دای سدیق مسته‌فایان كرد و مه‌رگیان هه‌ڵبژارد له بری ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تییه و له ساڵی 1943، بارزانی له سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی بارزان، به هاوكاری و پشتیوانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دڵنیام ئێوه له 25ی مانگ له به‌ڵێ پێشه‌نگ ده‌بن و سلێمانی قه‌بووڵ ناكات، نه مه‌حكووم و نه سوخركێشی كه‌سبێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه.
دووپاتیشی كرده‌وه، بڕیاری ریفراندۆم هی كه‌سێك و حزبێك نییه، به‌ڵكو هی خه‌ڵكی كوردستانه.
بارزانی روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراق، پابه‌ند بوون به ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ری "اتحادها الحر" ده‌كات و هه‌روه‌ها گووتی: حكوومه‌تی به‌غدا پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوو ده‌ستووره‌كه‌یان پێشێلكرد، بۆیه گه‌لی كوردستان ناچار بوو، بڕیاری دیكه بدات. بڕیار بوو له عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی مه‌ده‌نی دردووست بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی دینی و تایه‌فی هه‌یه له عێراق، كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكناكه‌وین.
هه‌ندێك ده‌یانگوت، ریفراندۆم بڕیاری حزب و دوو حزبه، هی كوردستان نییه و باسیان له‌وه كرد، ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نها بۆ گوشاری سیاسییه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره زۆر له‌مێژه له‌گه‌ڵ وڵاتان باس ده‌كرێت.
بارزانی گووتی: "ساڵێ رابردووش به شاندێكی گه‌وره سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گوتمان له شه‌راكه‌ت شكستمان هێنا و گوتمان با ببینه دوو دراوسێی باش. هه‌ندێك له‌وان هه‌ڵوێستییان نه‌رم بوو، هه‌ندێكیشیان تووشی وههم بوون و وایانزانی یه‌كڕیزی نییه، به‌ڵام نه‌یانزانی هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كڕیزین، یه‌ك حزبین و دووپاتی كرده‌وه، هه‌موومان له چوارچێوه‌ی حزبی كوردستانیین بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه...