ئەمریکا داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات
داوا دەكات گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا دەست پێبكاتەوە
K24 - ھەولێر
هیسه‌ر نیوریت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێكدا جارێكی دیكه داوا له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و له‌جیاتی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌ست بكه‌ن به دیالۆگی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه سه‌رۆك بارزانی، له نوێترین گوتاریدا رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ به‌دیلێكی باشتریان له ریفراندم له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بە ده‌ست نەگەیشتووە.
بڕیارە رۆژی 25 ئەیلوول ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەبچێت.