فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
"پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو راستییە بگات و بە چاوكراوەی لە پڕۆسەكە بڕوانێت"
K24 - ھەولێر
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فڕانس24، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رایگه‌یاند: "سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان داوایان لێكردوون ئه‌و پڕۆسه‌یه دوابخه‌ن".
گوتیشی: "تا ئێستا بە دیلێكی بەھێزمان بە دەست نەگەیشتووە كە ببێتە گرەنتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەوەی پێشكەشمان كراوە تەنھا گفتوگۆكردن بووە لەگەڵ بەغدا، ئەمەش لە ساڵانی رابردوو سەركەوتوو نەبووە، بۆیە ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو راستیە بگات و بە چاوكراوەی بڕوانێتە ئەو پڕۆسەیە".