سه‌رۆك بارزانى بۆ مامۆستايانى ئاينى: گەلەکەتان چاوەڕوانیی لە ئێوەیە لە ریزی پێشەوەی خەباتی سەربەخۆیی بن
پيرۆزبايى ساڵيادى دامه‌زراندنى له يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى ساڵيادى دامه‌زراندنى له يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان كرد.
له په‌يامى پيرۆزباييهكهدا سه‌رۆك بارزانى رايگه‌ياندووه، رۆڵی مامۆستایانی ئایینی هەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون.
ده‌قى پيرۆزبايينامهكه
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی سڵاوی خواتان لێ بێت
به بۆنه‌ی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوەی بەڕێز و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌م.
ئەمساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان هاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردنی گەلی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی میژوویی کە بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە. وەکچۆن بە دریژایی خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان، رۆڵی مامۆستایانی ئایینی هەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون، ئەمڕۆش گەلەکەتان هەمان چاوەڕوانیی لە ئێوەیە کە لە ریزی پێشەوەی خەباتی سەربەخۆیی بن و پەیامی ئازادیخوازی و رەتکردنەوەی ژێردەستەیی و برەودان بەو بەها بەرزەی کە گەلەکەمان پێی ناسراوە لە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی بە خەڵکی خۆمان و هەموو جیهان بگەیەنن.
هیوادارم له سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر بنەمای خۆشه‌ویستیی نیشتمان و لێبورده‌یی، هەروەها وەک هەمیشە دژی دیارده‌ی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانن.
خوای مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت.
مسعود بارزانی
21ـی9ـی2017