سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی: قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ریفراندۆم له كاتی خۆیدا ده‌كرێت
بافڵ تاڵه‌بانی: یەكێتیی و پارتی رێككەوتوون. كە ئایندەی سیاسی كوردستان و گەلەكەمان پێویستی بە دانوستانی جدی هەیە لەگەڵ بەغدا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و قسانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ دواخستنی ریفراندۆم هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هیچ رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی ریفراندۆم نه‌كراوه‌و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی پارتی وه‌ڵامی قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی داوه‌ته‌وه كه له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، رێككەوتوین. كە ئایندەی سیاسی كوردستان‌و گەلەكەمان پێویستی بە دانوستانی جدی هەیە لەگەڵ بەغدا. پاش لەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو رێنمایی‌و پرۆژەو ئامۆژگارییە دڵسۆزانەی كەلە دۆست‌و پشتیوانەكانمانەوە پێمان گەیشتوون، گەشتینە ئەو باوەڕەی كە باشترین رێگا‌و بەدیل بۆ چارەسەری ئەم بارودۆخەو گەیشتن بە ئامانجە بەرزەكانی خەباتمان. پاكێجی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیایە كە پێشكەشیان كردووین‌و بە باشترین چارەسەری دەزانین لە ئێستادا. بۆیه پێتان رادەگەیەنین؛كە ئایندەی سیاسی كوردستان‌و گەلەكەمان پێویستی بە دانوستانی جدی هەیە لەگەڵ بەغدا. پاش لەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو رێنمایی‌و پرۆژەو ئامۆژگارییە دڵسۆزانەی كەلە دۆست و پشتیوانەكانمانەوە پێمان گەیشتوون، گەشتینە ئەو باوەڕەی كە باشترین رێگا‌و بەدیل بۆ چارەسەری ئەم بارودۆخەو گەیشتن بە ئامانجە بەرزەكانی خەباتمان. پاكێجی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیایە كە پێشكەشیان كردووین‌و بە باشترین چارەسەری دەزانین لە ئێستادا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لە كاتێكی دیاریكراودا دەست دەكرێت بە كۆبوونەوەی چڕ‌وپڕ لەسەر هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا، كورد‌و هێزە سیاسییەكان یەك دەست‌و دەستكراوەتر دەبن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە.
ئەگەر بە ئامانجیش نەگەیشتین، ئەوا كورد ئەو كاتەو بە پشتیوانی هاوپەیمانەكانی، دەست دەكاتەوە بە پرۆسەی ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی خۆی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێمە پێمان وایە، كە ریفراندۆم لە ئێستاداو لە كاتی دیاریكراودا، نەك هەر ناتوانێت ئامانجی سەربەخۆیی گەلەكەمان بپێكێت، بەڵكو رێگری‌و كێشەی زۆری بۆ دروست دەكات. لەبەر ئەم هۆكارانەی كە باسمان كرد، بڕیارماندا؛ لەسەر قبوڵكردنی بەدیلی پێشنیاركراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیا، بۆیە پێمان باشترە ئەم بەدیلە تاقی بكرێتەوەو كورد بە یەك دەست‌و یەك ئەجیندا لە بەغدا، گفتوگۆیەكی مێژوویی خۆی بكات لەسەر هەموو پرسەكان، تا ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ئێستادا.ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی كراوەو هەمەلایەنە لەگەڵ بەغداد‌و بە چاودێری‌و پشتگیری هەموو جیهان لە ئێستادا، هەڵبژاردەیەكی زۆر دروستترە لامان و وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لامان پەسەندترە".
له باره‌ی قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و قسانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هیچ رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی ریفراندۆم نه‌كراوه‌و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام پارتی ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆم له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.