سهرۆك بارزانى: ههولێر ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە
خەڵکی هەولێر، بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، تابڵۆیەکتان پيشانی جیهان دا کە چیتر کەس نەتوانێت گرەو لەسەر جیاوازیی رەنگەکان بکات
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان سوپاسنامهيهكى ئاراستهى جهماوهرى شارى ههولێر كرد، به بۆنهى بهشدارييان له كهرنهڤاڵى دوێنێى تايبهت به ريفراندۆمى سهربهخۆيى كوردستان، كه له ياريگاى فهرهنسۆ ههريرى به ئامادهبوونى سهرۆك بارزانى بهڕێوهچوو.
له سوپاسنامهكهدا هاتووه: خەڵکی هەولێر، بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، تابڵۆیەکتان پيشانی جیهان دا کە چیتر کەس نەتوانێت گرەو لەسەر جیاوازیی رەنگەکان بکات، بەڵکوو بەهەموو رەنگەکان، ئاڵای شەکاوەی کوردستانتان پيشانی جیهان دا.
دهقى سوپاسنامهكهى سهرۆك بارزانى
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر
بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر
پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ بەشداریی بەرچاوتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی رۆژی 22ـی9ـی2017. ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەی ئازیز جارێکی دیکە سەلماندی کە هەولێر وەک هەمیشە قەڵای بەرخودان و نیشتیمانپەروەری و ئازادیخوازییە و پێتان سەربەرزین.
ئێوە جارێکیدیکە سەلماندتان کە هەولێر هەر هەولێرە. سەلماندتان کە هەولێری هۆلاکۆبەزێن، شاری رەسەن و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە، بە دەنگی زوڵاڵەوە هاواری دەگەیەنێتە هەموو دنیا و دەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.
خەڵکی هەولێر، بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، تابڵۆیەکتان پيشانی جیهان دا کە چیتر کەس نەتوانێت گرەو لەسەر جیاوازیی رەنگەکان بکات، بەڵکوو بەهەموو رەنگەکان، ئاڵای شەکاوەی کوردستانتان پيشانی جیهان دا.
دڵنیاشم لە رۆژی 25ـی9 دا دەنگتان دەبێتە زەنگی هۆشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.
لێرەوە جارێکی تر بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.
هەر شاد و سەرفرازبن
مەسعود بارزانی
23ـی9ـی2017