نێچیرڤان بارزانی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دوێنێی عه‌بادی ده‌داته‌وه
فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆچی به‌كارهاتوون؟
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه‌وه رای خۆی بڵێت و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین و به هه‌موو لایه‌كیش راده‌گه‌یه‌نن، كه گه‌لی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕوات.
نێچیرڤان بارزانی، راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و توركیا هاوكاری كوردستانی كردووه له هه‌موو كاته‌كان و سوپاسی ئه‌و وڵاته‌شی كرد و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه له ئه‌نجامی بیبڕوایی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بڕیاری لێدراوه و رۆژ به رۆژ مافه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه پێشێل ده‌كرا.
هه‌ڵوێستی توركیا
هیواشی خواست، توركیا له‌و هۆكارانه تێبگات كه بۆچی گه‌لی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی داوه و له داهاتووشدا، به گفتوگۆ ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
روونیشی كرده‌وه، ریفراندۆم هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی ده‌وروبه‌ر و له 25ی ساڵی رابردووش سه‌لماندوومانه، كه هه‌رێمی هۆكاری سه‌قامیگرییه له ناوچه‌كه.
وه‌ڵامی عه‌بادی
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی دوێنێ عه‌بادی، بڕیاره‌كانی رژێمه‌كانی پێشووی عێراقی و "مجلس قیاده ثوره"ی هێناینه‌وه به‌رچاو.
دووپاتی كرده‌وه، ئێمه هیچ شتێكی شاراوه‌مان نییه و هه‌موو شتێك روونه، فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێمه بۆ پێشوازی له‌و ئاوارانه به‌كارهێنراوه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌رگای به روودا داخستن.
نێچیرڤان بارزانی، ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادیشی به نابه‌جێ وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌وه كردووه، ئه‌و كاره سزادانی گشتی گه‌لی كوردستانه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا ناباته به‌ر توندوتیژی و هه‌موو رێگه‌یه‌كیش بۆ گفتوگۆ ده‌گرێته به‌ر، هاوكات ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان بێ‌ئومێد بووه، چونكه گه‌لی كوردستان هیچ كارێكی به توندوتیژی ئه‌نجام نه‌داوه و پێشبینی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان نه‌ده‌كرد.
چاره‌نووسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان، مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییی و ئایینییه‌كانی تێدا پارێزراوه، سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئاشكرای كرد، وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیچ گۆڕانكارییهكیشیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
هاوكات دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا هیچ خاڵێكی سنووری به رووی هه‌رێمی كوردستاندا دانه‌خراوه و پێشووتریش هه‌وڵمانداوه پرۆسه‌كه بۆ توركیا روونی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌گونجاوه له نزیكه‌وه باسی ئه‌و پرسه بكه‌ین.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، تێكۆشه‌رێك و خه‌باتگێڕێكی وه‌كو ئه‌و، كه هه‌موو ژیانی له پێناو پرسی كورد ماندوو بووه به‌ختكردووه، شتێكی نامۆ نییه و هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌و پرۆسه‌یه هی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كوردیش نییه به ته‌نها، به‌ڵكو پرۆسه‌كه په‌یوه‌ندییه به هه‌موو گه‌لانی كوردستانه‌وه هه‌یه.
پارێزه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كان
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی پێشمه‌رگه، نێچیرڤان بارزانی روونیكرده‌وه، كاتێك پێشمه‌رگه كه‌ركووكی پاراست، هه‌ر كورد نه‌بوو، به‌ڵكو توركمان و عه‌ره‌ب و ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پاراستووه، له‌و ئه‌ركه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌كو پێشوو.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، پرسی سنوور و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش، به گفتوگۆ یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
په‌یامی سه‌رۆك
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك بڵاوبكاته‌وه و تێیدا ویست و ئیراده‌ی كوردستان له داهاتوودا، بۆ گفتوگۆ روون ده‌كاته‌وه و په‌یامی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌ستوور
نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، هه‌ر مادده‌یه‌كی ده‌ستووری له به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی عێراق بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت، ده‌ڵێن ناده‌ستوورییه، ئه‌گه‌ر به نیازن بپرسن گه‌لی كوردستان بۆ ریفراندۆمی ئه‌نجامدا، ئه‌وا باشتره ئه‌و پرسیاره له به‌غدا بكه‌ن و ئه‌وان هه‌رێمی كوردستانییان ناچاركرد، په‌نا بۆ ئه‌و رێگه دیموكراسییه ببه‌ن.
به‌غدا چۆن مووچه‌ی داوه
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، عه‌بادی گوتوویه‌تی له به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان داوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه، عه‌بادی راست ده‌كات، به‌ڵام با ئه‌ویش روونی بكاته‌وه چۆن ئه‌و مووچه‌یان داوه، ئه‌وان 80 ملیار دۆلاریان له بانكی ناوه‌ندیدا هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا بانكی نێوده‌وڵه‌تییش هاوكاری كردوون، له‌و هاوكارییانه‌ش حكوومه‌تی به‌غدایان ناچار نه‌كردووه، چۆن مامه‌ڵه به‌و هاوكارییانه بكات.
ئاواره‌كان
سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، كوردستان وڵاتی خۆیانه، ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی هه‌ڵسووكه‌وتی مرۆییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌وان له هیچ شوێنێكی عێراق جێگه‌یان نه‌بووه‌ته‌وه و به ناچاری روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌بێت گه‌لی كوردستانیش به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
مافی پێكهاته‌كان
نێچیرڤان بارزانی روونیكرده‌وه، دوێنێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دانیشتووین و ته‌واوی داواكارییه‌كانییان وه‌رگیراوه و هه‌موویان له ده‌ستووری كوردستان جێگیر ده‌كرێن.