كۆميسيۆن: له %76ى هاووڵاتيان له ريفراندۆم به‌شدارييان كردووه
كوردستان 24 زانيارى ورد له باره‌ى ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان، هاووڵاتيان به شێوازى جۆراو جۆر ده‌ستيانكردووه به ئاهه‌نگ و ده‌ربڕينى خۆشى به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه و كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستانيش رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگده‌رانى بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستاندا نزيكه‌ى له سه‌دا 76.6ى ده‌نگده‌رانى كوردستان ده‌نگيان داوه.
له شارۆچكه‌ى خانه‌قين رێژه‌ى به‌شدارى گه‌يشتووه‌ته له سه‌دا 96ى ده‌نگده‌ران.
له خورماتوو رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگده‌ران له سه‌دا 67 و له سۆرانيش رێژه‌ى به‌شدارى %80 بووه و له قه‌ره‌ته‌په %62 بووه.