نازم دەباغ: ئێران داوای داخستنی نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی نەكردووە

"ئێران داوای داخستنی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی لە تاران نەكردووە"

K24 - ھەولێر

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران رەتیدەكاتەوە، كە بەرپرسانی ئێران داوای داخستنی نوێنەرایەتی هەرێمیان كردبێت‌ و داواشیان لێ نەكردووە بگەڕێتەوە ھەولێر.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران راگەیاند، ئێران پێداگری لەسەر  روانگەی خۆی لەمەڕ ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەكات و ئەنجامدانی پرۆسەكەی بە باش نەزانیوە.

 دەباغ دوێنێ لەكاتی بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئاشكراشی كرد: "ئێران تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووەو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئێرانی دیدارو كۆبوونەوەم هەبووەو هیچ هەواڵێك لەمەڕ داخستنی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راست نییە و  ئەوان جارێ‌ هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكانی ریفراندۆم دەكەن ‌و چاوەڕێدەكەن".