به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران له‌م كاره ئاگادار ده‌كاته‌وه
27ی مانگ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێده‌كه‌ن و سزای سه‌رپێچیكاریش یه‌ك ملیۆن دیناره
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، سه‌رده‌م شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، له 27ی ئهیلوول، پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر"هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره" ده‌ست پێده‌كات، بۆلابردنی سه‌رپێچییه‌كانی ده‌ستكاریكردنی تابلۆ و جامه‌كانی ئۆتۆمبێل، به لۆگۆ و ئاڵای كوردستان و وینه‌ی ههمهجۆر.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه كه ئه‌كاونتی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه:
ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه
ب/داپۆشینی جام وتابلۆی ئوتومبیل
سه‌رجه‌م شوفیرهبهریزهكانمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی 2017/9/27هه‌لمه‌تیكی گه‌وره ی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولیر ده‌ست پیده‌كات بۆلابردنی سه‌ر پیچیهكانی ده‌ستكار كردنی تابلۆ وجامهكانی ئوتومبیل به‌لۆگۆو ئالای كوردستان ووینه‌ی ههمهجۆر
وه‌هه‌ر كه‌سیك بكه‌ویته ناو مه‌فره‌زه‌كان وئه‌م سهرپیچیانهی ئه‌نجام دابیت زۆر به‌توندی سزا ده‌دریت كه سه‌رپیچی ده‌ستكاری تابلۆ‌و جام داپۆشین سزایه‌كه‌ی ده‌گاته ملیۆنیك دینار
جا بۆیه داواكارین لهشوفیرانی به‌ریزمان خۆیان توشی سزادان نه‌كه‌نه‌وه
وه‌ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پشتگیری كردنه ئه‌وه ده‌توانن ئالایه‌ك لهتهنیشتهكانی ئوتومبیل هه‌لبواسن به‌شیوه‌یه‌ك كهنهبیته هۆی داپۆشینی جامه‌كان وتابلۆی ئوتومبیل
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2017/9/26
