سەندنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لە كورد دەخرێتە دەنگدانەوە

سەرۆك وەزیرانیش ئامادە دەبێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سەندنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لە كورد كۆببێتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەندین پڕۆژە یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە و دەكرێ و دەنگییان لەسەردەدرێت، لەوانە پێشنیاری ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان و كۆمسیۆنەكەی و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیش لە دانیشتنەكەدا ئامادە دەبێت.

ھەروەھا، بڕیارە سەندنەوەی متمانە لە فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆمار بخرێتە دەنگدانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە 80 واژوو كۆكراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ھەرێمی كوردستان رۆژی 25 ئەیلوول ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدا، سەركردەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ وەك كاردانەوە چەند لێدوانێكیانداوە وەك فشار بۆسەر ھەرێمی كوردستان.