داعش دزه‌یكردووه‌ته ناو رومادی
شه‌ڕ و پیكدانی قورس به‌رێوه ده‌چێ
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی "تاش و جامیعه" له رۆژئاوای شاری روومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار، داعش چوونه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه و ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕ و پێكدانێكی قورس له‌و ناوچه‌یه‌دا درووستبووه‌و باری نائاسایی راگه‌یه‌نراوه‌و رێگه له هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كان گیراوه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ده‌ڵێن، توانراوه ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی چه‌كدارانی داعش دزه‌یانكردووه‌ته ناویه‌وه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پاریزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت: "هێشتا داعش له‌و ناوچانه‌دان و نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی ئه‌نبار رایگه‌یاندووه: "تا ئێستا 18 بریندار به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه و پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییان بۆكراوه، بارودۆخی 16 كه‌سیان جێگیره و دوو كه‌سیان له ژێر چاودێریدا ماونه‌ته‌وه.