كوهیت ھیچ رێوشوێنێك لە دژی ھەرێمی كوردستان ناگرێتهبهر
جێگری وهزیری دهرهوهی كوهیت: داوا دهكهین ھەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەربكەن
K24 - ههولێر:
خالید جارەڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی كوهیت رەتیكردەوە وڵاتەكەی ھیچ رێوشوێنێك لە دژی ھەرێمی كوردستان بگرێتەبەر و داوای لە بەرپرسانی ھەولێر و بەغدا كرد بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەربكەن.
لەھەمانكاتدا، جارەڵڵا پشتگیریی خۆی بۆ عێراقێكی یەكگرتوو دووپاتكردەوە.
بەبەراورد بە وڵاتانی توركیا و ئێران، تاكو ئێستا وڵاتانی كەنداو، ھیچ كاردانەوەیەكی توندییان لە دژی ھەرێمی كوردستان رانەگەیاندووە.