راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ بانگهێشتنامه‌كه‌ی ماكرۆن یه‌كناگرێته‌وه
عه‌بادی ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندی به ریفراندۆمه‌وه نییه و میدیایه‌كی فه‌ره‌نسیش راستییه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، یه‌كناگرێته‌وه.
وێبسایتی فرانس 24ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسادا هاتووه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا نووسینگه‌ی عه‌بادی به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه.
ئیمانوێل ماكرۆن، به فه‌رمی بانگهێشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و گفتوگۆ له باره‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن و هاوكاری سه‌رۆك وه‌زیران بكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسادا هاتووه: "فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت هاوكاری عێراق بكات بۆ راگرتنی ئه‌و گرژییه‌ی له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هاتووه‌ته ئارا".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ماكرۆن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت دان به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان دابنرێت له چوارچێوه‌ی عێراق و پێویسته له گرژی و ئاڵۆزییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
هاوكات دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه پێویسته عێراق به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.
به‌ڵام عه‌بادی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت، بانگهێشتنامه‌كه‌ی ماكرۆن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه نییه.
بانگهێشتنامه‌كه‌ی ماكرۆن، رۆژی 26ی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشتووه‌ته ده‌ست عه‌بادی، كه به سه‌ردانێك له به‌غدا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادیدا، ئه‌وه‌ش هاتووه، كه مه‌به‌ست له‌و بانگهێشتنامه‌یه، پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسایه، بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆریستان، نه‌ك ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بانگهێشتنامه‌كه‌ی ماكڕۆنه.