" ئه‌گه‌ر كوردستانی ئارام راده‌ستی حكومه‌تی تائیفی به‌غدا بكه‌ن هه‌مووتان ده‌گۆڕن به داعش و شاره‌كانتان وێران ده‌كه‌ن"
نووسه‌ریكی عێراق بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی عێراقی وتارێكی له‌ژێر ناوی "بانگه‌وازی عه‌ره‌بێك بۆ كوردستانی ئابڵۆقه‌دراو" نوسیووه و ده‌ڵێت: "كورده‌كان، ئه‌گه‌ر كوردستانی ئارام راده‌ستی حكومه‌تی تائیفی به‌غدا بكه‌ن، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌مووتان ده‌گۆڕن به داعش و فیكری سه‌له‌فیتان له ناودا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و شاره‌كانتان وێران ده‌كه‌ن".
ئه‌سعه‌د به‌سری كه نووسه‌ریكی عێراقییه، وتاریكی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "میدڵ ئیست ئۆنلاین" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌پرسێ "چۆن ئه‌وانه توانیان خه‌ڵكی مووسڵ بگۆرن به داعش له كاتێكدا شارێكی دێرینی ته‌مه‌ن هه‌زاره‌ها ساڵه‌یه‌و كریستیان و ئێزدی و موسڵمان ساڵانێكی زۆره به ئاشتی و ئارامی تێیدا ده‌ژین، به‌ڵام دوای 10 ساڵ له حوكمی شیعه‌كان گۆڕان به تاوانبار و داعش و ده‌ستیان به یه‌كتری كوشتن كرد؟".
بۆیه كورده‌كان ئاگاداردهكهمهوه كه خۆیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق نه‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه‌ی ئیستای، چونكه ماڵ و شاره‌كانتان ده‌ڕوخێنن و ژنه‌كانتان ره‌شپۆش و خه‌مبار ده‌كه‌ن و منداڵه‌كانتان هه‌تیو ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كلیلی كوردستان بده‌نه ده‌ست ده‌وڵه‌ته شیعه‌كه‌ی عێراق، په‌شیمان ده‌بنه‌وه، ته‌ماشای ره‌وشی مووسڵ بكه‌ن و په‌ندی لێوه‌ربگرن، شیعه‌كان فێڵبازن و له چاوی ئه‌واندا ئێوه‌ش هه‌ر سوننه‌ن، بۆیه ئه‌ی كورده‌كان، به‌رگری له شارستانییه‌ت و گوڵی چیاكانتان بكه‌ن و رێگه له‌و هه‌وڵه به‌ربه‌ریه بگرن له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لكێشی ده‌كات".
ئه‌و نووسه‌ره عێراقییه ده‌ڵێت: "یه‌كڕیزی و سهركردایهتییهكهتان بپارێزن، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خۆتان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام ئێوه ته‌سلیم نابن، به سه‌ربه‌رزی بمرن باشتره، نه‌ك ده‌رگا بۆ ئه‌و مارانه بكه‌نه‌وه، ئێوه میلله‌تێكی شارستانین و هاوڕێی ئازادین، ریگه نه‌ده‌ن ئه‌و مارانه بتانگۆڕن به داعش و بیانه‌وێت وه‌ك تاوانبار و تیرۆریست بمرن".