سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی مۆساد و ریفراندۆم وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
نه‌تانیاهۆ: ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی حه‌ماس ده‌كه‌ن مۆساد له هه‌موو شوێنێك ده‌بینن
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، وه‌ڵامی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌داته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: "وڵاتەکەی چەندین ساڵە هاوسۆزیی قووڵی لەگەڵ کورد و داخوازییەکانی هەیە، بەڵام ئیسرائیل هیچ رۆڵێکی لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستندا نەبووە.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی HAARETZ))ـی ئیسرائیلی، نه‌تانیاهۆ له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌رۆككۆماری توركیا كه گوتوویه‌تی "مۆسادی ئیسرائیلی ده‌ستی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه" ده‌ڵێت: "من له‌وه تێده‌گه‌م ئه‌وانه‌ی كه پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن، مۆساد له هه‌موو شوێنێك ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن، ناتوانن به ئیسراحه‌ت بخه‌ون و وا هه‌ست ده‌كه‌ن مۆساد له هه‌موو شوێنێكه، به‌ڵام ئیسرائیل هیچ رۆڵێكی له ریفراندۆمی كوردستان نه‌بووه‌و ئێمه له مێژه‌وه هاوسۆزی خه‌بات و داوا ره‌واكانی كوردین".
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندبوو.