كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌ستیپێكرد
ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمرۆدا، ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، تێیدا تاوتوێی ئەنجامی ریفراندۆم و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان بكات، ھەروەھا تاوتوێی ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستانیش بخرێنه به‌رباس و گفتوگۆ.
جگە لەوەش، بڕیارە ناوی ئەنجومەنەکە بگۆڕێت، ناوی نوێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای ریفراندۆم بگونجێت.
ھەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، تاوتوێی ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستانیش دەكرێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جیاوازه و له‌بری ئاماده‌كاریی بۆ ریفراندۆم، باسی ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری زۆره ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بگۆڕێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
هه‌روه‌ها گووتی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاره به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه نوێیه ده‌ربكرێت.
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە لایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، سەرجەم پارت و پێكھاتەكانی ھەرێمی كوردستان نوێنەریان تێیدا ھەیە.
