مه‌سرور بارزانى: كوردستان له‌ژێر هیچ گوشار و سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه له بڕیاری خۆی ناكات
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له شاندێكی دیپلۆماتی نه‌رویجی كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی دیپلۆماتی نه‌رویجی به‌سه‌رۆكایه‌تی كارسێن كارلسێن جێگری باڵیۆز كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی باسی له هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه بڕیاری گه‌لی كوردستان بڕیارێكی مولزه‌مه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌و بڕیاره بگرێت، كه گه‌له‌كه‌مان به شێوازێكی دیموكراسیانه ده‌ری بڕیووه.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به كاردانه‌وه‌كان دووپاتی له گفتوگۆ و دیالۆگی بونیاتنه‌رانه كرده‌وه، به‌تایبه‌تی دانوستانێك، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوان كرا‌و بێت و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان له‌ژێر هیچ گوشار‌و سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه له ویست و بڕیاری خۆی ناكات، بۆیه باشترین رێگه‌چاره ده‌ستكردنه به گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندێكی دیپلۆماتكارانی نه‌رویجی دووپاتیان له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه ئه‌وان خوازیاران گرژییه‌كان خاوبكرێنه‌وه، چونكه ناوچه‌كه به‌رگه‌ی گرژی زیاتر ناگرێت، پێویسته له‌بری هه‌ڕه‌شه و گرژی په‌نا بۆ گفتوگۆ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه ببردرێت.