"نووسراوێكی ساختە بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوكراوەتەوە"
"لە وەزارەت دەرنەچووە و ساختە كراوە"
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەى نوسراوێك كە بەناوی وەزارەتەكە سەبارەت بە كرێی بەشەناوخۆییەكان بڵاوكراوەتەوە، روونکردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات نوسراوى لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچوەو نوسراوەکە تەزویر کراوە.
لەو راگەیەندراوە كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ھەرێمی كوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەى نوسراوێکى ساختە بە ناوى وەزارەتی خوێندنی دەڵێ: "بە داخەوە چەند کەسێکى نەفس نزم و گێرەشیێوین بە مەبەستی پشێوی نانەوە و تێکدانی پرۆسەی خوێندن لەم سەرەتای ساڵی خوێندنە نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیان تەزویرکردوە کە باس لە کرێى بەشە ناوخۆییەکان دەکات، بۆیە وەک وەزارەتەکەمان رایدەگەیەنین نوسراوى لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچوەو، ژمارەو رێکەوتى ئەم نوسراوە ساختە کراوە، کە تایبەتە بە نوسراوێکى دیکەى وەزارەتەکەمان بۆیە ئەم نوسراوەى بڵاوکراوەتەوە تەزویرە".
راشیگەیاند: "وەزارەتەكەمان بە دواداچوونی ورد ئەنجام دەدات و رێوشوێنى ئیداری و یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگرێتە بەر کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە".