بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و شارەكانی عێراق دەست پێدەكاتەوە

بازرگانان دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە

K24 - سلێمانی

دوای راوەستانی بۆ ماوەی پێنج رۆژ کارە بازرگانییەکان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد دەستیپێکردەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  رایگەیاند" :کاری بازرگانی لە نێوان شارەکانی کوردستان و عێراق ماوەی پێنج ڕۆژە ڕاوەستاوە خۆشبە ختانە بە ھەوڵی یەکێتی ژورە بازرگانییەکانی کوردستان و عێراق و بە دواداچوونەکانمان تواندرا ئەمڕۆ رۆشتن و ھاتن دەست پێبکاتەوە".

گوتیشی: "لەمڕۆ دووشەمەوە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگر لە شارەکانی خواروی عێراقەوە ھاتوون بۆ سلێمانی تا دەستکەنەوە بەکاری بازرگانی و بردنی کەرەستە بینا سازیەکان و خۆراکییەکان کەئەمەش جوڵەیەکی گەورە دەخاتەوە بازاڕ و کارە بازرگانییەکان بەردەوام دەبێت".

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایی دەداتە ھاووڵاتیان و بازرگانان کە بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ ئاسایکردنەوەی کارە بازرگانییەکان.