توركیا پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دهكات
یڵدرم: پێویستە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدەستهێنانی مافەکانی دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات
K24 - ههولێر:
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگهیاند: "توركیا پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات".
بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە گوتارێکدا، کە لە باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیا پێشکەشیکرد رایگەیاند: "پێویستە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدەستهێنانی مافەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق، دەست بە دانوستاندن و گفتوگۆ بکات"
ههروهها گووتی: "تورکیا پشتگیری لە پرۆسەی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات".
گوتیشی، تورکیا دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە، ئاساییە دژی ریفراندۆمی کەتەلۆنیاش بێت.