گۆڕان: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ريفراندۆم نه‌بووين و ده‌بێت بگه‌ڕێينه‌وه به‌غدا
داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان – عێراقى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا داوايكردووه هه‌رێمى كوردستان بۆ دانووستان بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ريفراندۆم نه‌بوون.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه هاتووه: ده‌سه‌ڵاتى شكستخواردووى هه‌رێمى كوردستان قه‌يرانێكى ديكه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ درووستكردين ئه‌ويش به هۆى نه‌گونجانى كاتى ريفراندۆم.
هه‌روه‌ها هاتووه: گۆڕان له سه‌ره‌تاوه رايگه‌ياند، له‌م كاته‌دا هه‌لومه‌رجى ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تى گونجاو نين بۆ ريفراندۆم و داواشمان كرد پێشوازى له هه‌وڵه نێوهندگيرييه نێودهوڵهتييهكان بكرێت بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان – عێراقى كردووه.
داواشيكردووه، په‌رله‌مانى كوردستان ده‌سته‌يه‌كى پسپۆڕ ديار بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان. له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا.
هه‌روه‌ها داوايكردووه، هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێت.
جێى ئاماژه‌يه رۆژى 25ى ئه‌يلوول و له سه‌روبه‌ندى ده‌نگدان له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييدا، عومه‌رى سه‌يد عه‌لى رێكخه‌رى گشتى گۆڕان به‌شدارى له پرۆسه‌كه كرد و ده‌نگى به به‌ڵێ دا.