حكومه‌تی عێراق په‌نا بۆ زمانی كوردی ده‌بات
كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌لعێراقییه بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكراوه‌یه‌كی به زمانی كوردی په‌خشكرد
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق "العراقیة" له به‌غدا، بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌واڵی بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق دوای تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه رۆژی 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ڕیوه‌چوو و زیاتر له 92% ی ده‌نگده‌ران به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.
بڵاوكراوه كوردییه‌كه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی 10 خوله‌ك بووه‌و ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 2-10-2017 په‌خشكراوه‌و هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت بووه به بارودۆخی ناوخۆی عێراق و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ریم حه‌مادی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مینجار هه‌واڵمان به زمانی كوردی په‌خشكرد".
په‌نابردنی حكومه‌تی عێراق بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی به زمانی كوردی، به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌وه‌یه كه پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه‌و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كانی به زمانی كوردی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵ بدات به درووشم كورده‌كان دڵنیابكاته‌وه كه عێراق هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر مافه‌كانیان و هیچ جۆره سزایه‌ك بۆ ئه‌وان نییه.
له كاتیكدا كه حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ گوشارخستنه سه‌ر كوردستان، په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر وڵاتانی ئێران و توركیا و جگه له راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر و سلێمانی، هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووره‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستیان به مانۆری سه‌ربازی كردووه.
هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی 10 خوله‌ك بۆ زمانی كوردی له كه‌ناڵی فه‌رمی عیراق و نه‌بوونی كه‌ناڵێكی تایبه‌تی كوردی له رابردوودا، نیشانه‌ی بایه‌خپێنه‌دانی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه به زمانی كوردی، له كاتێكدا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور یه‌كێكه له زمانه فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه.
پێش چه‌ند رۆژێكیش په‌یامێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یجی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به زمانی كوردی بڵاوكرایه‌وه‌و له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه "كورده‌كان هاووڵاتی پله یه‌كن و ئه‌گه‌ر نانێكمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان ده‌یكه‌ین به دوو به‌شه‌وه".