وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا نووری مالیكی به‌هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی عێراق ده‌زانێت
مه‌ولوود چاوشئۆغلو: نامانه‌وێت ئازاری گه‌لی كورد بده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "زۆرێك له‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستا یه‌خه‌ی عێراقی گرتووه، له ده‌ره‌نجامی حوكمی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق هاتوونه‌ته ئاراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3-10-2017 گووتی: "فه‌رمانڕه‌وایی نووری مالیكی هۆكاری به‌شێكی زۆری ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستایه كه به‌رۆكی عێراقی گرتووه‌و ئێمه نامانه‌وێت ئازاری گه‌لی كورد بده‌ین و ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وكاته په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشتر ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هێوربوونهتهوهو به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، له بری زمانی هه‌ڕه‌شه، زیاتر به زمانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دوێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه "ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ژێر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا هه‌ڵناوه‌شێته‌وه".