چه‌كدارێكی داعش ساتی كوژرانی خۆی تۆمار ده‌كات
ڤیدیۆكه كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆی ساتی كوژرانی چه‌كدارێكی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ساتی كوژرانی چه‌كداره‌كه تۆماركراوه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ساته‌ی تێدا تۆماركراوه كه چه‌كداره‌كه‌ی داعش له كاتی ته‌قه‌كردندا ده‌كوژرێت.
ڤیدیۆكه به‌هۆی كامێرای جۆری "GoPro" تۆماركراوه كه به تیرۆریسته‌كه‌ی داعش بووه‌و ئه‌و كاته نیشان ده‌دات كه ده‌یه‌وێت به چه‌كێكی ئۆتۆماتیكی ته‌قه بكات، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان قاچه‌كانیدا رووده‌دات و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه بریتانییه‌كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه‌وتووه‌ته ده‌ست هیزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه ئێستا له ناوچه‌كانی ره‌قه و دێره‌زوور سه‌رقاڵی شه‌ڕكردنن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا. به‌ڵام رۆژنامه بریتانییه‌كه شوێنی راسته‌قینه‌ی كوژرانی چه‌كداره‌كه‌ی داعش و تۆماركردنی گرته ڤیدیۆكه‌ی بۆ ساغنه‌بووه‌ته‌وه.