ژمارەیەك كۆنگرێسمان داوا لە تیله‌رسن دەكەن پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان بكات
نامەیەك دەدەنە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا
K24 - ھەولێر
ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌نێرن و داوای لێده‌كەن پشتگیریی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كه له‌نێویان هه‌ر یه‌ك له ستیڤ كینگ و تێرنت فرانكس و رۆبێرت پیتینگه‌ر ھەن و سه‌رجه‌میان سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كانن، نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌ی رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه واشنتن پشتگیریی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه و و له‌نامه‌كه‌دا بۆ تیله‌رسنیان نووسیووه "به پشتگیری نه‌كردنی ئه‌مریكا بۆ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، واشنتن هه‌لێكی مێژوویی له‌ده‌ستده‌دات بۆ به‌هێزكرددنی پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها كۆنگرێسمانه‌كان نووسیویانه ناساندنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به پڕۆسه‌یه‌كی ناشه‌رعی، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه و دا‌واشیان له حكومه‌تی ئه‌مریكا كردووه پشتیگریی كورد بكات وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت.