داوا له كوردانی ته‌واوی ئه‌وروپا ده‌كرێت خۆپیشاندانی گه‌وره سازبكه‌ن
خۆپیشاندانه‌كان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه و كونسڵخانهكانی ئه‌مریكا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له بانگه‌وازێكدا بۆ كوردانی هه‌موو ئه‌وروپا، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وروپای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" و پارتی دیموكراتی كوردستان، دوایان لێده‌كه‌ن وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه و كونسڵگه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌واوی ئه‌وروپا خۆپیشاندان سازبكه‌ن.
به گوێره‌ی بانگه‌وازه‌كه دوا له كوردانی تاراوگه كراوه، بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و بڕیاره مێژووییه‌ی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان، كه له ریفراندۆمی رۆژی 25/9/2017 بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامیاندا، بێنه به‌رده‌می باڵیۆزخانه و كونسوڵگهرییهكانی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا.
له بانگهوازهكهداهاتووه "به ره‌چاوكردنی ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌ی له باشووری كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه و پاش سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی مێژوویی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق و ئه‌و فشاره گه‌ورانه و ئه‌و گرژییه میدیاییه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمیی دژی خواسته‌كانی كورد په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن تا رێگه له گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بگرن، پێویسته خۆپیشاندانی گه‌وره‌و گشتی ئه‌نجام بدرێت".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا له ئه‌وروپاو به هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی، به پێویستی ده‌زانین هاوشانی گه‌لی كوردمان له باشووری كوردستان بوه‌ستینه‌وه‌و داوا له هه‌موو ره‌وه‌ندی كوردی و پارته سیاسییه كوردستانییه‌كان و رێكخراوه‌كان و گه‌نجان و ده‌سته و لیژنه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رووناكبیران و میدیاكاران ده‌كه‌ین، هه‌موویان خۆپیشاندانی گه‌وره له به‌رده‌م هه‌موو باڵیۆزخانه و كونسوڵگهرییهكانی ئه‌مریكا له ته‌واوی ئه‌وروپا سازبكه‌ن".
هه‌روه‌ها كاتژمێر 11:00 ـی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 9/10/2017 له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا خۆپیشاندانی گه‌وره سازبكه‌ن و داوا له كوردانی تاراوگه ده‌كه‌ین، له‌و رۆژه‌دا و له هه‌مان كاتژمێر، له‌و ناوچانه‌ی ئه‌وروپا كه تێیدا ده‌ژین، به ئاڵای كوردستانه‌وه بچنه به‌رده‌م باڵیۆزخانه و كونسوڵگهرییهكانی ئه‌مریكا.
له بانگهوازهكهدا شوێنی گردبوونه‌وه‌ی كوردستانییان دیاریكراوه كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت.
1- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌رلین
2- كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له میونشن
3- كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له فرانكفۆرت
4- كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له دوسڵدۆرف
5- كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هامبۆرگ
له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش، گردوونهوهو خۆپیشاندانه‌كان‌و له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له پایته‌خته‌كان ده‌بێت.