يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه
يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلام له كوردستان ره‌خنه له‌و به‌ياننامه‌يه‌ى ئه‌زهه‌ر ده‌گرن كه دوێنێ له دژى پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ريكردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلام له كوردستان ره‌خنه له‌و به‌ياننامه‌يه‌ى ئه‌زهه‌ر ده‌گرن كه دوێنێ له دژى پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ريكردبوو.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 نێردراوه، يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلام ده‌ڵێت: زانكۆى ئه‌زهه‌ر پشتى له حه‌ق كردووه، ته‌نانه‌ت خۆى به‌دوور گرتووه له به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى كورد و كوردستان و گۆڕيونى بۆ ناوچه‌ى باكوورى عێراق.
هه‌ر له به‌ياننامه‌كه‌دا يه‌كێتى زانايان، سه‌رسوڕمانى خۆى بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به پيلانى ئيستعمارى ده‌ربڕيوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه پرسى كورد، به‌ر له ئيسرائيليش هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له باره‌ى دابه‌شكردنى ئومه‌تى ئيسلامه‌وه، يه‌كێتى زانايان نووسيويه‌تى: ئه‌وه عه‌ره‌ب بوو ده‌ستى به‌و دابه‌شكارييه كرد و 22 ده‌وڵه‌تيان دامه‌زراند و بۆچى بۆ ئێمه حه‌رامه و بۆ خۆتان حه‌ڵاڵه.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: داواكارى ئه‌زهه‌ر بۆ پاراستنى يه‌كپارچه‌يى عێراق له جێى خۆى نييه به تايبه‌تى به هۆى ئه‌وه‌ى عێراق حكومه‌تێكى تائيفييه و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵمان قبوڵ ناكات و ته‌نانه‌ت رێگه‌ش نادات هاووڵاتيانى هاوڕه‌گه‌زى كه عه‌ره‌بى سوننه‌ن به ئاشتى بژين ئێوه له دووره‌وه دادوه‌رى مه‌كه‌ن و پرسيار له عه‌ره‌به سوننه‌كان بكه‌ن بزانن چيان به‌سه‌ر هاتووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌زهه‌ر ئاماژه به هه‌ڵكردنى ئاڵاى ئيسرائيل ده‌كات له ئاهه‌نگه‌كانى پشتيوانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كه له لايه‌ن هه‌ندێك گه‌نجه‌وه هه‌ڵكراوه، ئه‌مه له كاتێكدايه ئاڵاى ئيسرائيل له قاهيره و ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بى
و ئيسلامى هه‌ڵكراوه.
دوێنێ 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017 زانكۆى ئه‌زهه‌ر به‌ياننامه‌يه‌كى له دژى خواستى سه‌ربه‌خۆى گه‌لى كوردستان ده‌ركردوو و تێيدا داواى سه‌ربه‌خۆيى كوردى ره‌تكرده‌وه، به پاساوى ئه‌وه‌ى ئاڵاى ئيسرائيل هه‌ڵكراوه و گوايه ده‌ستى نهێنى له پشت په‌رده‌وه كار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا ئه‌زهه‌ر، كه به ناوه‌ندێكى ديارى سوننه له جيهانى ئيسلامى هه‌ژمار ده‌كرێت، هاتووه: ئه‌زهه‌ر ئه‌و داواكارييانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له باكوورى عێراق باس له جيابوونه‌وه ده‌كه‌ن و سووربوونى خۆى له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى عێراق دووپاتده‌كاته‌وه و ته‌ئكيديش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بانگه‌وازى جيابوونه‌وه و دابه‌شكارى و ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ جيابوونه‌وه له ئاستى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى ره‌تكراوه‌يه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌زهه‌ر وايده‌بينێت، كه بانگه‌شه‌ى زياتر دابه‌شبوون و پارچه‌كردنى ئومه‌تى عه‌ره‌بى جێبه‌جێكردنى پيلانگێڕييه‌كانى ئيستعماره بۆ دابه‌شكردنى وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفى و ره‌گه‌زى و ئه‌زهه‌ر په‌ژاره و نيگه‌رانى خۆيشى ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌و وێنانه‌ى كه له ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و تێيدا ئاڵاى قه‌واره‌ى زايۆنى به‌رزكراوه‌ته‌وه و به‌شدارى پێكراوه له ئاهه‌نگه‌كانى جيابوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستييه چه‌سپاوه دووپاتده‌كاته‌وه كه ده‌ستى نهێنى له پشت ئه‌و پرۆژه‌ى جيابوونه‌وه‌يه.