مام جه‌لال كۆچى دوايى كرد

جه‌لال تاڵه‌بانی كۆچی دوایی كرد

 K24 - هه‌ولێر:

جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ كوردستان 24 رایگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆككۆماری پێشوی عێراق كۆچی دوایی كرد.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌و باره‌يه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه‌.