وه‌قفى سوننه: مام جه‌لال سيمبوڵى ئاشتى و خۆشه‌ويستى بوو
تێيدا كۆچى دوايى مام جه‌لالى به زيانێكى گه‌وره وه‌سفكردووه
K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، ديوانى وه‌قفى سوننه له عێراق پرسه نامهيهكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا كۆچى دوايى مام جه‌لالى به زيانێكى گه‌وره وه‌سفكردووه.
سه‌رۆكى ديوانى وه‌قفى سوننه له‌تيف ئهلههميم، رايگه‌ياند، به بۆنه‌ى كۆچى دوايى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانييه‌وه پرسه‌نامه ئاراسته‌ى گه‌لانى عێراق ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها هاتووه: كۆچى دواييى ئه‌و كه‌سايه‌تييه دێرين و تێكۆشه‌ره زيانێكى گه‌وره بوو، به‌و پێيه‌ى رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له پێشهاته سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى وڵات.
هه‌روه‌ها هاتووه: مام جه‌لال سيمبوڵى ئاشتى و خۆشه‌ويستى بوو و هه‌موو هه‌وڵێكى له‌و پێناوه‌دا بوو.