به‌ها ئه‌عره‌جی: به‌غدا زۆر به هه‌ڵه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی كوردستاندا ده‌كات
هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا په‌یامێكی نه‌رێنی ده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ته‌یاری سه‌دری رایگه‌یاند، به‌غدا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كات به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی، كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌عره‌جی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا له دژی ریفراندۆم، په‌یامێكی نه‌رێنی ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه نیشانده‌دات كه عێراقییه‌كان ناتوانن خۆیان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌عره‌جی راشیده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌كانی به‌غدا، پێچه‌وانه‌ی داواكارییه‌كانه له دژی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی عێراق و گوتی: "كارێكی گونجاو نییه داوا له هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بكه‌ین ده‌ستوه‌ربداته كاروباره‌كانمان به‌تایبه‌تیش زۆرێك له‌و وڵاتانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خێر و خۆشییان بۆ عێراق و عێراقییه‌كان ناوێت".
ئه‌عره‌جی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا هه‌ڵه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ناكۆكی و كێشه‌كان له‌لایه‌ن خودی عێراقییه‌كان خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی نێوده‌وڵه‌تی، یاخود ده‌ره‌كی هه‌بێت.