مهسروور بارزانی: كاردانهوهكانی بهغدا نادهستووریی و زیادەڕۆن
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
K24 - ههولێر:
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، کرد.
له كۆبوونهوهكهدا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کاردانەوەکانی بەغدای لە دوای ریفراندۆم بە زیادەڕۆیی و نادەستووری پێناسە کرد و ئاماژەی بەوهدا، گەلی کوردستان هەنگاوێکی دیموکراتیک و دەستووریی ناوە بۆ دەربڕینی ویستی خۆی و ریفراندۆم هەنگاوێک بووە بۆ چارەسەریی ئەو کێشانەی بە تاقیکردنەوەی هەموو رێکارەکانی دیکە چارەسەر نەکراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش، دەرگاکانی گفتوگۆی بە کراوەیی هێشتووهتەوە و هەرێم خوازیارە بە رێگەی ئاشیتیانە بە ئاراستەی بە ئەنجامگەیاندنی ویستی گەلانی کوردستان هەنگاو بنێت.
لای خۆیهوه، یان کۆبیش، نێردهی تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازێت بەر لە هەر هەنگاوێک، رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بکرێت و بنەمایەکی هاوبەش بۆ دانوستانێکی بنیاتنەر لە نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە و رێگری بکرێت لە دەستێوەردانی لایەنی دەرەکی لەم کێشانەدا.
یان کۆبیش جەختی لە سەر رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە کە نیازی ئەوەیان هەیە هەردوولا هان بدەن دوور لە گرژی و هەرچی زووتره دەست بە دانووستان بکەنەوە.
