"وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌یڵێن كیم جۆنگ ئون شێت نییه"
شاره‌زایه‌كی سی ئای ئه‌ی: باسی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی پله‌باڵای ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا "سی ئای ئه‌ی" رایگه‌یاند: " كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور سیاسییه‌كی عاقڵه و پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دابراوانه‌دا بكات كه چه‌كی ئه‌تۆمیان هه‌یه".
یۆنگ سوك-لی، جێگری یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری "ناوه‌ندی ئه‌ركه‌كانی كۆریا" سه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی و دیاریكردنی واده‌ی وێرانكارییه‌كان، به‌ڵام كیم جۆنگ ئون كه‌سێكی عاقڵه و به عه‌قڵانییه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات".
ئه‌و شاره‌زایه له كۆنگره‌ی "سی ئای ئه‌ی" له زانكۆی جۆرج واشنتن گوتوویه‌تی: "كیم جۆنگ ئون ده‌یه‌وێت تا دواهه‌ناسه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه".
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه، پێشتر به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی كۆریای باكووریان به "شیت" ناوبردووه‌و گوتوویانه كه‌سێكه دووره له لۆژیك و عه‌قڵانییه‌ت.
به‌ڵام ئه‌و شاره‌زایه‌ی سی ئای ئه‌ی ده‌ڵێت: "هه‌موو سه‌رنجی كیم جۆنگ ئون له‌سه‌ر مانه‌وه‌یه‌تی له ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایلێكرد كیم جۆنگ نامی زڕبرای له مانگی شوباتی رابردوو له مالیزیا بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نه‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هه‌موو هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه ناوخۆییه‌كانیه‌تی، چونكه ئه‌و وڵاته مێژوویه‌كی درێژه له ناوه‌ندی هێزه گه‌وره‌كاندا ده‌ژی، بۆیه هه‌میشه هه‌ڵوێستی به‌رگری ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌وڵی خۆپارێزیی ده‌دات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و هه‌ڵوێسته توندانه‌ی كیم جۆنگ ئون هه‌یه‌تی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رامبه‌ر واشنتن ده‌یكات، مانای ئه‌وه‌نییه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناعه‌قڵانی جێبه‌جێیان بكات، چونكه له راستیدا ئێستا مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ئاراسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بكات، به‌ڵام بۆ نموونه ده‌ركردنی هه‌ر بریارێك بۆ لێدانی لۆس ئه‌نجلس به چه‌كی ئه‌تۆمی، له به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی كیم نییه له ده‌سه‌ڵات، بۆیه هیچ كاتێك ئه‌و بڕیاره نادات".