وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامێكی توندی عه‌بادی ده‌داته‌وه
ناوچه كوردستانییه‌كان به خوێنی پێشمه‌رگه ئازادكراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌خنه‌ی توند له لێدوانه‌كانی ئەمڕۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت، كه گوتبووی پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی هێزی فیدراڵيدا بن.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی گرت، كه له پرێس كۆنفرانسێكدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبوو، پێویسته ناوچه كوردستانیيهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان بكرێنه‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ببنه به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی: "تا ئێستا هیچ هاوكاریيهكی سه‌ربازی له‌عێراقه‌وه بۆ پێشمه‌رگه نه‌هاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچانه‌ی كه داوای ده‌كه‌نه‌وه، به خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر عه‌بادی پێشمه‌رگه به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری بزانێت، ئه‌ی بۆچی ده‌بێت ئه‌و ناوچانه راده‌ستی هێزێكی دیكه بكرێنه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی هه‌ڵگورد حیكمه‌ت دوای لێدوانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پاریس هاتووه، كه ئێستا به سه‌ردانێك له وڵاتی فه‌ره‌نسایه.