وردەكاری ھێنانەوەی تەرمی مام جەلال و مەڕاسمی پرسەكەی ئاشكرا دەكرێت
رۆژی شەممە یەكەم رۆژی پرسەی تاڵەبانی دەبێت
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی سەرۆك مام جەلال، ئاشكرای دەكات كاتژمێر 10:30 پێش نیوەڕۆ تەرمی مام جەلال، دەگاتە فڕۆكەخانەی سلێمانی و لە دەباشان بە خاك دەسپێردرێت.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "رۆژانی شەممە و یەكشەممە 7-8 10/2017 لە كاتژمێر 1 دوای نیوەرۆ پرسە دەستپێدەكات".
دەقی راگەیەندراوەكەی لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی سەرۆك مام جەلال
أ. تەرمی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال لە رۆژی هەینی (6/10/2017) كاتژمێر (10:30) بەیانی لەرێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتەوە كوردستان و دوای ئەنجامدانی مەراسیمی پێشوازی فەرمی، لە دەباشان لە سلێمانی بە خاك دەسپێردرێ.
ب. رۆژانی (شەممە) و (یەكشەممە) (7-8 10/2017) لە كاتژمێر (1) دوای نیوەرۆ پرسە دەستپێدەكات لە شارەكانی كوردستان بەم شێوەیە.
- سلێمانی / یاریگای سیروانی نوێ.
- هەولیر / مزگەوتی جەلیل خەیات
- كەركووك / شوراوی مەكتەبی سیاسی
- دهۆك / هۆلی حاجی ئەحمەد
- هەلەبجە / هۆلی تەربیە
- گەرمیان / هۆلی سەردار جاف
- خانەنقین / ساحەی مەلبەند
- رانیە / هۆلی مستەفا عەلی
- كۆیە / تەكیەی تاڵەبانی
- زاخۆ / هۆلی بێدار
- سۆران / هۆلی شەهید شەوكەت شێخ یەزدین
- چەمچەمال / هۆلی بۆنەكان/ شاكر فەتاح
ج. لە گشت شوێنەكانی بەڕێوەچوونی پرسە، لێژنەیەك بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی شارەكان پرسەكە بەڕێوە دەبەن ، و پێشوازی لە مێوان و هاوڵاتیان دەكەن.
لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال