وردەكاری ھێنانەوەی تەرمی مام جەلال و مەڕاسمی پرسەكەی ئاشكرا دەكرێت

رۆژی شەممە یەكەم رۆژی پرسەی تاڵەبانی دەبێت

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی سەرۆك مام جەلال، ئاشكرای دەكات كاتژمێر 10:30 پێش نیوەڕۆ تەرمی مام جەلال، دەگاتە فڕۆكەخانەی سلێمانی و لە دەباشان بە خاك دەسپێردرێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "رۆژانی شەممە و یەكشەممە 7-8 10/2017 لە كاتژمێر 1 دوای نیوەرۆ پرسە دەستپێدەكات".

 

دەقی راگەیەندراوەكەی لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی سەرۆك مام جەلال

‌أ. تەرمی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال لە رۆژی هەینی (6/10/2017) كاتژمێر (10:30) بەیانی لەرێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتەوە كوردستان و دوای ئەنجامدانی مەراسیمی پێشوازی فەرمی، لە دەباشان لە سلێمانی بە خاك دەسپێردرێ‌.

‌ب. رۆژانی (شەممە) و (یەكشەممە) (7-8 10/2017) لە كاتژمێر (1) دوای نیوەرۆ پرسە دەستپێدەكات لە شارەكانی كوردستان بەم شێوەیە.

  1. سلێمانی / یاریگای سیروانی نوێ‌.
  2. هەولیر / مزگەوتی جەلیل خەیات
  3. كەركووك / شوراوی مەكتەبی سیاسی
  4. دهۆك / هۆلی حاجی ئەحمەد
  5. هەلەبجە / هۆلی تەربیە
  6. گەرمیان / هۆلی سەردار جاف
  7. خانەنقین / ساحەی مەلبەند
  8. رانیە / هۆلی مستەفا عەلی
  9. كۆیە / تەكیەی تاڵەبانی
  10. زاخۆ / هۆلی بێدار
  11. سۆران / هۆلی شەهید شەوكەت شێخ یەزدین
  12. چەمچەمال / هۆلی بۆنەكان/ شاكر فەتاح

‌ج. لە گشت شوێنەكانی بەڕێوەچوونی پرسە، لێژنەیەك بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی شارەكان پرسەكە بەڕێوە دەبەن ، و پێشوازی لە مێوان و هاوڵاتیان دەكەن.

لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال